shadow

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمركا بەهۆی كۆچی دوایی مام جەلال پرسەو سەرخۆشی ئاڕاستەی سەرجەم عێراقیەكان و خانەوادەكەی دەكات .

هێزەر ناوێرا ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەوانەشنت ڕایگەیاند : لەگەڵ ئەو هەواڵانەی كە لە عێراقەوە هاتووندەمەوێت بڵێم چەندە غەمباربووین وەك حكومەتی ئەمریكا بە بیستنی هەواڵی مردنی جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق .

ناوێرت سەبارەت بە مام جەلال دەڵێت : ئەو سەرۆك كۆمار و سەركردەیەكی ڕاستەقینەی سەرجەم عێراقییەكان بوو

لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە دۆگلاس باڵوێزی ئەمریكا لە عێراق نوسیویەتی دڵتەنگی خۆم بۆ كۆچی دوایی مام جەلال ڕادەگەیەنم ، بەڵام ژیانە ناوازەكەی بەرز دەنرخێنم جیهان بیت دەكات مام جەلال خوای گەورە بتپارێێت

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *