shadow

وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەواڵێکی ماڵپەری سپی میدیا رەتدەکاتەوە کە تێدا باسی رێکەوتنی نهێنی نێوان یەکێتی و پارتی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و دابەشکردنەوەی پۆستەکان کردوە .

لەو رونکردنەوەدا کە وینەیەکی بۆ سایتی ئەنجومەنی ناوەندی PUKcc  نێردراوە هاتوە: سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌و زانیارییه‌کانیشی بۆ چه‌واشه‌کردنی خوێنه‌رانه‌.

دەقی رونکردنەوەکە:

رۆژی 5/8/2017 ماڵپه‌ری “سپی میدیا” هه‌واڵێکی داتاشراوی بڵاوکردۆته‌وه‌، گوایه‌ له‌دوایین کۆبونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی دا، باسی رێکه‌وتنی نهێنی یه‌کێتیو پارتی کراوه‌ بۆ کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دابه‌شکردنه‌وه‌ی پۆسته‌کانی حکومه‌ت.

سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌و زانیارییه‌کانیشی بۆ چه‌واشه‌کردنی خوێنه‌رانه‌. هه‌وڵدانیشه‌ بۆ کرمیی کردنی ژینگه‌ی کۆبونه‌وه‌کان، که‌ له‌سه‌ر رێچکه‌ی ئاسایی خۆیان به‌رێوه‌ده‌چن.

بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌مجۆره‌ هه‌واڵه‌ داتاشراو و مه‌به‌ستدارانه‌، جگه‌له‌وه‌ی ده‌رچوونه‌ له‌ڕه‌وشتی کاری رۆژنامه‌وانی و چه‌واشه‌کردنی رای گشتی یه‌، له‌هه‌مان کاتیشدا هیچ خزمه‌تێک به‌ هه‌وڵه‌کان بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دۆخی سیاسی هه‌رێمی کوردستان ناکات.

وته‌بێژی ره‌سمی مه‌کته‌بی سیاسی (ی.ن.ک)
2017/8/7

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *