shadow

وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وردبینی لە لیستی فەرمانبەرانی هەرێمدا بەرەو کۆتایی دەچێت، مووچەش لە ڕێگەی پارێزگاکانەوە یان ڕاستەوخۆ دەدرێتە فەرمانبەرانی هەرێم.

سەعد حەدیسی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند:لە ئێستادا ده‌مانەوێت مووچه ‌بده‌ینه ‌فه‌رمانبه‌رانی ڕاسته‌قینه ‌كه‌ كار له ‌دامه‌زراوه‌ و فه‌رمانگه‌ حكومییەکانى هه‌رێمدا ده‌كه‌ن، دوای پرۆسه‌ی وردبینی هه‌ڵده‌ستن به‌دیاریكردنی شێوازی گه‌یاندنی موچه‌كان و ئەوەش له ‌دوای كۆبوونه‌وه ‌و دانیشتنه ‌ته‌كنیكیه‌كان كه ‌تیمه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌.
وتیشی، تا ئێستا یەکلانەبووەتەوە ئایا دابەشکردنی مووچە لە ڕێگەی پارێزگاکانەوە بێت، یان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەن سیاسییەکانی هەرێمدا ڕاستەوخۆ بدرێتە فەرمانبەران.

لەوبارەوە سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندوە ئەگەر بەغداد بیەوێت ڕاستەخۆ بەبێ گەرانەوە بۆ حکومەتی هەرێم مووچە بداتە فەرمانبەرانی هەرێم، ئەوە گەمەیە.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *