shadow

وتەبێژی حکومەتی عێراق دانوستان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بە گرنگ ناودەبات

“سەعد حەدیسی” وتەبێژی حکومەتی عێراق دانوستان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بە گرنگ ناودەبات و دەڵێت قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی ھەرێم بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی رادەستی دەسەڵاتی حکومەتی فیدڕاڵی دەکرێن.

“حەدیسی” لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا تەئکیدی کردۆتەوە لە گرنگی کردنەوەی رێگاکان بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ ھێزە سیاسییە کاراکان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان، دەشڵێت پشت دەبەستن بە لیژنەکان بۆ تاوتوێ کردنی بابەتی بیرە نەوتییەکان و سەرچاوە ئاوییەکان و دەروازە سنورییەکان و دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، راشیگەیاندووە ھیچ وەفدێکی ھەرێم تا ئێستا سەردانی “بەغداد”ی نەکردووە.

“حەدیسی” تەئکیدیشی کردەوە لەوەی، فڕۆکەخانەکانی ھەولێر و سلێمانی تا جێبەجێکردنی داواکاریی حکومەتی فیدڕاڵی بۆ کۆنترۆڵکردنیان بەردەوام دەبێت، بەوپێیەی دوو دەروازەی سنورین و تایبەتن بە رەوشی ئاسایشی نیشتمانی.

 

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *