shadow

وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ره‌تیده‌کاته‌وه‌ که‌ تورکیا ده‌ستی به‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی هه‌رێمدا گرتبێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دابه‌شکردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دوا بکه‌وێت.

سه‌فین دزه‌ی وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاندوه‌:”هه‌ندێک له‌ ده‌زگا نابه‌رپرسه‌کانی ڕاگه‌یاندن هه‌واڵێکی چه‌واشه‌کارییان بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ گوایه‌ به‌ هۆکاری سیاسی له‌ تورکیاوه‌ ده‌ست به‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا گیراوه‌ و ڕێگری لێکراوه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێمی کوردستان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: ئه‌م هه‌واڵه‌ دروستکراو و چه‌واشه‌کارییه‌ و له‌ هه‌موو ڕاستییه‌که‌وه‌ دووره‌ و به‌هۆی کێشه‌یه‌کی ته‌کنیکی نێوان بانکی نێره‌ر و بانکی وه‌رگر چه‌ند ڕۆژێک پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی پاره‌ په‌کی که‌وتبووە

رونیشکردوه‌ته‌وه‌:له‌ کۆتاییدا کێشه‌که‌ چاره‌سه‌ر کراوەو ئێستا پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت له‌ نێوان هه‌ردوو بانکه‌که‌دا به‌ شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *