shadow

 

لەیاسای بودجەی ساڵی 2017دا تەنها موچەی 10 مانگ دیاریکراوە کە بدرێتە فەرمانبەران، بڕیاردەری لیژنەی داراییش تەئکیددەکاتەوە، “چاوەڕواندەکرێت لەکۆبونەوەکانی داهاتوی پەرلەماندا دوایین بڕیار لەبارەی هەڵگرتنی ڕێژەی بڕین لەموچەی فەرمانبەران تاوتوێبکرێت”.

ئەحمەد حاجی ڕەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران ڕاگەیاند، “بەگوێرەی یاسای بودجەی 2017ی عیراق، تەنها موچەی 10 مانگ دیاریکراوە بدرێتە فەرمانبەران، واتە موچەی مانگی یەک تاکو موچەی مانگی تشرینی یەکەم (مانگی 10)”.

وتیشی:”موچەی دوو مانگەکەی دیکە لەبودجەی تەواوکاریدا دیاریدەکرێت، ئەوەش ساڵانە لەلایەن حکومەتەوە ئامادەدەکرێت و ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت”.

ئەو نوێنەری گورد لە بەغدا بە سایتی ئێس ئێن ئێنی وتوە، هیچ گرفتێک نابێت ئەگەرهاتوو بودجەی تەواوکاری بەکۆتا نەهات، بەڵکو حکومەتی عیراق پێشتر داتای خەمڵێندراوی لەبودجەی گشتیدا داناوەو لەئەگەری ئامادەنەکردنی بودجەی تەواوکاریدا کاری پێدەکات.

جەختیشیکردەوە، “وەک لیژنەی دارایی داوامانکردوە ئەو ڕێژەی بڕینە لەموچەی فەرمانبەران کە پێشتر لەیاسای بودجەدا جێگیرکراوەو لەبودجەی تەواوکاریدا هەڵبگیرێت، بەڵام تائێستا تاوتوێی پڕۆژەکە نەکراوە”.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *