shadow

له‌ چوارچێوه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌نده‌كاندا ئه‌مڕۆ 18-5-2015، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستن به‌ ئاماده‌بوونی مامۆستا موحسین عه‌لی لێپرسراوی به‌شی چاودێری مه‌كته‌بی رێكخستن و ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌ب له‌گه‌ڵ لێپرسراوی به‌شی چاودێری مه‌ڵبه‌نده‌كان كۆبوه‌وه‌.

سه‌ره‌تا ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا به‌خێرهاتنی هه‌ڤاڵانی كرد و دواتر باسێكی بارودۆخی كوردستان و عیراقی كرد و تیشكی خسته‌سه‌ر دوا گۆڕانكاریه‌كان، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا لێپرسراوی مه‌كته‌ب ئاماژه‌ی به‌ یادی (40) هه‌مین ساڵه‌ی دامه‌راندنی یه‌كێتی دا كه‌ پێویسته‌ یادێكی شایسته‌ بكرێته‌وه‌ له‌ ئاست سه‌نگی یه‌كێتی دا بێت و ئه‌م یاده‌ ببێته‌ یه‌كڕیزی ناو یه‌كێتی و پته‌وكردن و به‌هێز تر كردنی یه‌كێتی.

پاشان باسی له‌ ئه‌ركی نوێی خه‌بات كرد له‌ ناو ئۆرگانه‌كاندا كه‌ به‌شی چاودێری رۆڵی گرنگ ده‌بینێت، به‌ چاودێری كردنی ئیش و كاری ئۆرگانه‌كانی ناو مه‌ڵبه‌نده‌كان تا كه‌سانی ئۆرگانی چالاك و دیار ده‌ربكه‌ون و سیسته‌می پاداشت و سزا په‌یڕه‌و بكه‌ین، هیوای خواست ئه‌م به‌شه‌ كه‌ بتوانێت به‌باشی به‌ ئه‌رك و كاره‌كانی خۆی هه‌ستێت.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێنمای پێویست و به‌جێی پێدان له‌ پێناو سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانیان، له‌ كۆتایدا وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیار و پێشنیاره‌كانی دایه‌وه‌.

هەواڵی پەیوەست

Comments

  1. Missy    

    I really apirtcpaee free, succinct, reliable data like this.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *