shadow

 

چوار چه‌کدار هه‌ڵیانکوتایه‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ک له‌ گه‌ڕه‌کی سێتاقانی شاری هه‌ولێر و هه‌زاران دۆلاریان له‌ ژماره‌یه‌ک کرێکاری به‌نگلادیشی سه‌ند.

کاتژمێر 12 ى شه‌وی رابردوو چوار چه‌کدار هه‌ڵیانکوتاوه‌ته‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ک له‌ گه‌ڕه‌کی سێتاقانی شاری هه‌ولێر و نزیکه‌ی شه‌ش هه‌زار دۆلاریان له‌ ژماره‌یه‌ک کرێکاری به‌نگلادیشی سه‌ندووه‌.

یه‌کێک له‌و کرێکاره‌ به‌نگلادیشیانه‌ رایگه‌یاند “ئێمه‌ چوارده‌ کرێکارین شه‌وانه‌ له‌ باڵه‌خانه‌یه‌ک ده‌خه‌وین له‌ گه‌ڕه‌کی سێتاقان و رۆژانه‌ له‌ شاری هه‌ولێر کرێکاری ده‌که‌ین و شه‌وی رابردوو چوار چه‌کدار ده‌ستیان کرد به‌ پشکنین و نزیکه‌ی شه‌ش هه‌زار دۆلاریان بردووه‌”.

میلله‌ت

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *