shadow

چاك لەبیرمە ، ئەوكاتەی هەموو عەرەب لە بەغدا لێت ئەپارانەوە دەرفەتێكی تریان بدەیتێ ، سەماحەتی سەید عبدولعەزیز حەكیم لە ژیاندامابوو هاتە ناو هۆڵی پارلەمان و لێت پارایەوە وتی جەنابی سەرۆك سەعاتێكی تر كاتیان بدەرێ بیكە بەخاتری من، ئەو كات ئەگەر نەهاتن كابینەكەی مالیكی رابگەیەنە ، تۆش وتت ئەوە دوو سەعاتیش بۆ ئەوان لە بەرخاتری تۆ(كردت بە خاتری ریشی سپی ئەو)، كاتێك چویتە كۆبونەوە و هاتیتەوە دەرەوە هەموو سەركردەكانی عەرب بەدواتدا هاتن بۆ ناو هۆڵی پارلەمان ، مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پارلەمانبوو ، بیرمە چۆن لێی تورە ئەبویت ، ئامۆژگاریت ئەكرد ، داوات لێ ئەكرد بە باشی كارەكانی بكات . لەوكاتەدا سەنگ و قورسایی كوردم لە بەغد بەچاوی خۆم بینی .
ئەوكات سەرەتاكانی تەمەنی كاركردنم بوو لەناو راگەیاندن ، بەڵام ئەوەی لەماوەی كەمتر لە مانگێك لە بەغداد لە تۆم بینی ، بوبە ئەزمونی هەموو ژیانم.

لە واڵی کارمەند عەباس ەوە

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *