shadow

بەرکەوتوویەکی چەکی کیمیاویی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت هەرگیز هێندەی دوێنێ شەو هەستم بە لاوازی خۆم نەکردووە، نەک توانای فریاکەوتنی منداڵەکانیشم نەبوو بەڵکو خۆشم منداڵەکانم فریام کەوتن.

لەوبارەوە مامۆستا کامیل عەبدولقادر لە پەیجەکەی خۆی نوسیویەتی: شەوی رابردوو کە زەمین لەرزەکە ڕوویدا منداڵەکانم هەر ئەوەندەیان پێکرا باڵیان گرتم و بەپەلە بردمیانە حەوشەوە، بەڵام ئۆکسجینەکەم لێبڕا خەریک بوو بخنکێم، منداڵەکانم هەوڵیان دەدا بگەڕێنەوەو دەزگای ئۆکسجینەکەم بۆ بێنن بەڵام من ڕێگەم پێ نەدەدان لە ترسی ئەوەی نەبن بە ژێر خانوەکەمانەوە، بەڵام کە زانیان چیدی بەرگەی بێ ئۆکسجینی ناگرم و خەریکە بخنکێم بێگوێییان کردم و بە هەڵەداوان دەزگای ئۆکسجین و پاڵتاوەکەیان بۆ هێنام .

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە: بێجگە لەوەی زۆر تەنگەنەفەس بووم ئەندازەیەکی زۆریش سەرمام بوو! بەڕاستی شەوێکی ناخۆش و خەمناک بوو، خوای گەورە هەموومان بپارێزێت ! .

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *