shadow

قائیمقامیەتی قەزای پشدەر روونکردنەوە لەبارەی هاتنی ئەو هێزەی پاسەوانی سنوری ئێرانیی دەدات کە ئەمڕۆ چووەتە قەزاکە و رایدەگەیەنن کە هێزەکە بەشێوەیەکی فەرمی هاتووە.

لەو روونکردنەوەدا قائیمقامیەتی قەزای پشدەر رایدەگەیەنێت “پەیوەندییە مەرزییەکانی نیوان پشدەرو سەردەشت لە چوارچیوەی بەرنامەیەک ریکخراون لە نێوان هێزەکانی پاسەوانی سنوری ئێمەو مەرزی ئەوان، بەپێی ئەوبەرنامەیە کۆبوونەوەی هاوبەش لە نیوانیاندا ساز دەکریت جارێک کۆبوونەوەکان لە سەردەشت و جاری دواتر لە قەلادزێ ئەنجام دەدریت.”

دەشڵێت: کە ئەمڕۆ شاندێکی مەرزی سەردەشت بە شیوەیەکی فەرمی هاتووەتە قەلادزێ بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ پاسەوانی سنور، “دوای نانخواردنی نیوەرۆ لەگەڵ هیزەکانی پاسەوانی سنور بەناو بازاری قەلادزیدا تێپەریون و دواتریش گەراونەتەوە بۆ سنور بە مەبەستی سەردانی چەند خالیکی مەرزی نیوانیان”.

ئەمەش دوای ئەوە دێت چەند وێنەی چەند ئوتومبێل و سەربازێکی ئیرانی لە ناوبازاری قەڵادزێدا لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کرایەوە.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *