shadow

پێشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ مه‌کته‌بی رێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان به‌ ئاماده‌بونی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو به‌سه‌رپه‌رشتی رەفعه‌ت عه‌بدوڵا له‌هۆڵی کۆبونه‌وه‌کانی مه‌کته‌بی رێکخستن کۆبووەوە.

لەو کۆبوونەوەدا کە ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی وپاڤڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی مه‌کته‌ب کۆبووه‌وه‌ سه‌ره‌تای کۆبونه‌وه‌که‌ پاش به‌خێرهاتن هه‌ڤاڵان بۆ رۆحی پاکی مام و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کوردو کوردستان به‌ ده‌قیقه‌یه‌ک ماته‌مینی وه‌ستان، دواتر ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا باسی له‌دۆخی ئه‌مڕۆی کوردستان و عیراق و ناوچه‌که‌ کرد پاشان تیشکی خسته‌ سه‌ر رۆڵ وپێگه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد که‌ یه‌کێتی رۆڵی کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌کوردستان و ناوچه‌که‌دا بۆیه‌ هه‌ر گۆڕانکاریه‌ک بکرێت و بێته‌ پێش بێ یه‌کێتی نابێت پاشان باسی له‌کێشه‌ ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی کرد که‌ بۆ ده‌ربازبوون له‌م دۆخه‌ی ئێستا یه‌کێتی له‌م قه‌یرانانه‌، ته‌نها به‌ستنی کۆنگره‌یه‌، که‌پێویسته‌ هه‌نگاوی جدی بنرێت بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی چواره‌م، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ ئه‌رکی نوێێ رێکخستنه‌کان دا له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا که‌ پێویسته‌ ده‌وری کاریگه‌ری خۆیان ببینن .

دواتر هێرۆخان ته‌ئکیدی له‌سه‌ربه‌ستنی کۆنگره‌ی یه‌کێتی کرده‌وه‌ که‌پێویسته‌ هه‌موو هه‌وڵه‌کان بخرێنه‌کار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ که‌ مه‌کته‌بی رێکخستن له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانی تردا ئه‌توانن ده‌وری گه‌وره‌ببنین و بۆ خۆئامادکردن بۆ کۆنگره‌ی چواره‌م، که‌گرنگه‌ له‌ زوترین کاتدا ببه‌سترێت تا یه‌کێتی ده‌رباز بکات له‌م دۆخه‌ی ئێستای.

پاشان باڤڵ تاڵه‌بانی له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا به‌ وردی ئاماژه‌ی به‌ روداوه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی که‌رکوک دا که‌ ئه‌و کاره‌ساته‌ی لێکه‌وته‌وه‌، هه‌روه‌ها باڤڵ تاڵه‌بانی هیوای خواست هه‌رچی زووه‌ یه‌کێتی کۆنگره‌ ببه‌ستێت.

دواتر هه‌ڤاڵانی سه‌رکردایه‌تی و ئه‌ندامانی مه‌کته‌ب به‌ تێبینی وسه‌رنجه‌کانیان به‌شداری کۆبونه‌وه‌که‌یان کرد له‌کۆتایی کۆبوه‌نه‌وه‌که‌دا هه‌موان ته‌ئکیدیان له‌سه‌ربه‌ستنی کۆنگره‌ی چواری یه‌کێتی کرده‌وه‌ که‌گرنگه‌ له‌زووترین کاتدا بڕیار له‌سه‌ر به‌ستنی کۆنگره‌ی چوار بدرێت.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *