shadow

 

وەفدێکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق سەردانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەکەن.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەوادەی دیاریکراودا دەکەنەوە و داوایەکیش ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەکان دەکەن.

ئەو جەختکردنەوەی کۆمسیۆن لەمیانەی دیدارێکیان لەگەڵ هێرۆ ئیراهیم ئەحمەدا هات، لەدیدارەکەدا پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عیراق گفتوگۆی لەسەرکرا.

لەو دیدارەدا وەفدەکەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، بە ئاماژەدان بەهەنگاوەکانیان بۆ سەرپەرشتیکردن و بەرێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە عیراق رایانگەیاند کە هەموو ئامادەکارییەکیان کردوە و پلانیان بۆ بەسەرکەوتووی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان داڕشتووە لەوادەی دیاریکراودا.

لەبەشێكی دیكەی دیدارەكەدا، پێویستیی تەواوکردنی هەموو ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە سەرتاسەری عیراق دووپاتکرایەوە، وەفدەکەی کۆمسیۆنیش داوایان کرد لایەنە سیاسییەکان هەوڵی تەواوبدەن لەهۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان بۆ بەشداریکردنی پڕۆسەکەدا.

لای خۆشییەوە، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەگەڵ خستنەڕووی تێبینی و سەرنجەکانی لەسەر بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە، باسیلەوەکرد کە وەک یەکێتی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانمان لەلا گرنگە.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *