shadow

ئیسماعیل نامیق لەبارەی روودانى بومەلەرزەیەک لەکاتى بەشداریکردنی لەبەرنامەیەکی راستەخۆی تەلەفزیۆنی کە تێدا ژڵەژاو تێیدا داوای کرد بەپەلە بەرنامەکە بەجێبهێڵێ روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لەو رونکردنەوەدا کەلە بەردەستی PUKcc دایە، تێیدا هاتوە:  لەکاتی بومەلەرزەکەدا  ناچاربوم داواى راوەستاندنى بەرنامەکە بکەم بۆ ئەوەى بڕۆمە دەرەوە، پێم خۆش نەبو لەنیوەى بەرنامەکەدا وبەبێ پرس بەجێى بهێڵم، چونکە گومانى ئەوەم نەکرد بومەلەرزەکە شوێنەکانى دیکەى کوردستانیش بگرێـتەوە، لەبارێکى واشدا ئاسایى نەبو بۆ من بەبێ پرس بەجێى بهێڵم، چونکە ئەوکاتە گومان وگلەیى لاى بێژەر وبینەریش دروست ئەبو، لەبەرئەوە پاش مۆڵەت وەرگرتن زۆر بەئاسایى هەستام وبەرنامەکەم بەجێهێشت وهاتمە خوارەوە، کە هاتمە دەرەوەى بیناکە بینم سەرجەم کارمەندەکان لەدەرەوەى بیناکەن، واتە من دواکەس بوم هاتمە دەرەوە.

لەبارەى ئەو ڤیدیۆیەی کە بڵاوکراوەتەوە  ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە ڤیدیۆکەدا وادەردەکەوم کەترسابم، ئەمەوێ بڵێم، هیچ گیانلەبەرێک نیە لە مردن نەترسێ، مرۆڤیش باوەڕدار بێت یان بێ باوەڕ لەمردن هەر ئەترسێ، بەڵام بەئەندازەى جیاواز وبەهەڵسوکەوتى جیاواز، راستە من لەوکاتەدا قسەکردنم ئاسایى نیە، بەڵام من بڕواى رەهام بەوە هەیە کەرەنگە لەهەرچرکەیەکدا بمرم.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *