shadow

 

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی چەند سیناریۆیەک دەکات بۆ دەستکاریکردنی پاشەکەوتی مووچە و رایگەیاند: “حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێک دەدات بە مەبەستی ئەوەی گوزەرانی خەڵک باشتر بێت”.

سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “دەستکاریکردنی پاشەکەوتی مووچە دەمێکە کاری لەسەر دەکرێت، وەزارەتی دارایی و لیژنەی تایبەت ئێستا کار لەسەر چەند سیناریۆیەک دەکەن لەسەر بنەمای داهات و زیادبوونی داهات، دواتر ئەو سیناریۆیانە لەگەڵ لیژنەی تایبەت لە ئەنجوومەنی باڵای قەیران گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و بڕیاری لەسەر دەدرێت”.

چەند رۆژێک پێش ئێستا ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی لە سەر زاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە رایگەیاند بڕیارە دوو مانگی دیکە دەستکاریی سیستەمی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران بکرێت بەپێی سیستەمە نوێیەکە هەر مووچەخۆرێک نزیکەی 70%ی مووچەی جارانی وەربگرێت

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *