shadow

 

ئه‌مڕۆ 9-1-2018 کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سکرتێری گشتی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ شاری سلێمانی، پێشوازیکرد له‌ خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د که‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ڕێزیان بۆ کوردستان سه‌ردانی کردبوو.

له‌میانی سه‌ردانه‌که‌یدا خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خۆشحاڵی خۆی به‌ جێگیری ته‌ندروستی کۆسره‌ت ره‌سوڵ و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ کوردستان ده‌ربڕی و کۆسره‌ت ره‌سوڵیش سوپاسی به‌سه‌رکردنه‌وه‌که‌ی کرد.

له‌لایه‌کی تره‌وه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی پێشوازیکرد له‌ وه‌فدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ سه‌رۆکایه‌تی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێکخه‌ری گشتی و وه‌فدی هاوڕێی.

له‌ دیداره‌که‌دا وه‌فدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دڵخۆشی خۆیان به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ کوردستان و جێگیربوونی باری ته‌ندروستی کۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌ربڕی و هیوایان خواست هه‌وڵه‌کانی بخاته‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌و گرفته‌کان.

له‌ به‌رامبه‌ردا جێگری سکرتێری گشتی سوپاسی وه‌فدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و کوردستانیانی کرد که‌ به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخۆشبوون.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *