shadow

 

بەهۆی ئەو پێشهاتە نوێیانە و تێکچوونی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ حکومەتی تورکیا دوای ئەنجامدانی ریفرانۆدمەکەی هەرێم رۆژنامەی باسنیوزی “سەر بەدەڤای پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان” لە ئیستەنبۆڵ دادەخرێت.

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ دووشەممە 27/11/2017، بۆتان تەحسین، سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی دەزگای میدیایی (باس) لە وتارێکدا کە لە دوا ژمارەی هەفتەنامەی (باس) لە ئیستەنبۆڵ بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە، ئەم ھەفتەیە دوا چاپی کاغەزیی ھەفتەنامەی (باس) بە کرمانجی و تورکی لە ئیستەنبۆڵ دەردەچێت کە ماوەی چەند ساڵێکە ھەموو ڕۆژانی دووشەممە لە کاتی خۆیدا بە کۆمەڵێک (ھەواڵ، راپۆڕت، چاوپێکەوتن، نووسین و شیکاری تایبەت) بەدەست و مەچەکی چەندین نووسەر و ڕۆژنامەنووسی لێھاتوو دەگەیشتە خوێنەرانی خۆی.

ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە ئەو کاتەی دەزگای میدیایی (باس) بڕیاری دا بەشێک لە کاروچالاکیی خۆی بۆ باکووری کوردستان و شاری ئیستەنبۆڵی تورکیا بگوازێتەوە کە کرانەوەی سیاسی و کولتووریی نەتەوەیی لەئارادا بوو، ھەلومەرجێکی تەواو جیاواز لەگەڵ باروزروفی ئێستا هەبوو و پرۆسەی ئاشتی کەوتبووە قۆناخێکی گەورە. تێکەڵیی ئەنقەرە و ھەولێر لە ھەموو بوارەکاندا لە ئاستێکی زۆر باڵادا بوو. کەیسی کورد کرانەوەیەکی گەورەی لەناو تورکیادا بەخۆوە بینیبوو. تەواوی ئەو دۆخە ھاندەرێکی گەورە بوو بۆ ئەوەی دەزگایەکی میدیایی گرێدای ھەرێمی کوردستان بتوانێت تەوسیقی قۆناخێکی گرنگ لە بزاڤی نەتەوەیی کوردا بکات و ببێتە ئاوێنەی پرۆسەیەکی دیرۆکی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و ھەرێمی کوردستان و تورکیا بە تایبەتی. لە دەستپێکی ئەو کارەشدا ئاماژە بە گەورەیی دەسکەوت و پێشکەوتنەکانی ئەو سەردەمە کرا.

 

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *