shadow

 

كۆمیسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی عیراق بڕیاری داوە كاركردنی هەردوو كەناڵی ئاسمانیی “رووداو و كوردستان 24” رابگرێت.
بەگوێرەی نوسراوێك، كە ئیمزای د.عەلی ناسڕ خویلدی سەرۆكی دەزگای تەنفیزی كۆمیسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی عیراقی لەسەرە و رۆژی 23ی ئۆكتۆبەر دەركراوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی ئاگاداركردۆتەوە، كە بەپێی ئەو دەسەڵات و رێپێدراوییەی دەستور پێی بەخشیون و لەڕووی هەستكردن بە بەرپرسیارێتی بۆ رێكخستنی كەرتی راگەیاندن و گەیاندن لە عیراقدا، بڕیاریان داوە كاركردنی هەردوو كەناڵی ئاسمانیی “رووداو و كوردستان 24” لە سەرتاسەری عیراقدا رابگرن.
لە نوسراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، ئەو دوو كەناڵە كوردییە بەبێ بونی مۆڵەتی كۆمیسیۆنەكە كاردەكەن و پرۆگرامی وا پەخش دەكەن، كە هانی توندوتیژی و رق دەدەن و ئاشتی و پێكەوەژیانی نێوان هاووڵاتیان و كۆمەڵگە دەخەنە مەترسییەوە.
لە نوسراوەكەدا، داواكراوە رێوشوێن بەرامبەر هەردوو كەناڵە ئاسمانییەكە بگیرێتەبەر و پەخشیان رابگیرێت، رێ بە كادر و پەیامنێرانیان نەدرێت لە هیچ شوێنێكی عیراقدا كاربكەن و دەستیش بەسەر ئامێر و كەلوپەلەكانیاندا بگیرێت، ئەوەشی بۆ بەرژەوەندی گشتی گەڕاندۆتەوە.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *