shadow

وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێم وادەی دابەشکردنی پارەی ھاندانی کارمەندانی تەندروستی ئاشکرادەکات.

د.ڕێکەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێم لەئەکاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاشکرایکردوە، “ھەفتەی داھاتوو دەست بەدابەشکردنی پارەی ھاندانی مانگێکی دیکەی کارمەندانی تەندروستی دەکەین”.

دابەشکردنی پارەی ھاندانی تەندروستیش لەکاتێکدایە مانگانە دوای دابەشکردنی موچەی وەزارەتی تەندروستی، بڕە پارەیەک بەناوی پارەی ھاندان بەکارمەندانی تەندروستی دەدرێت، بەڵام وەکو وەزیری تەندروستی ئاشکرایدەکات، “بۆ ئەم مانگە پارەکە دواکەوتوە، بەھۆی قەیرانی داراییەوە”.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *