shadow

 

ئەندامێکی ئەنجومەنی لیستی نەوەی نوێ رەخنەی توند لە شاسوار عەبدولواحید دەگرێ و بە نامەرد و هەرزەکار و خیانەتبار ناوی دەبات.

شێروان شێروانی لە نوسینێکیدا کە وێنەیەکی دەست PUKcc کەوتووە ، نوسیویەتی«كابرا واده‌زانێت حزب و جولانه‌وه‌ كومپانیایه‌ و ئێمه‌ش موه‌زف!كابرا ئه‌وه‌نده‌ ساڵه‌ بوی چوته‌ سه‌ر له‌ تاكبریاری، غرویه‌ت، نازانێ ئێره‌ شورایه‌، فلته‌ر و دیسپلین هه‌یه‌، قسه‌ و هه‌لوێست به‌رپرسیاره‌تی یه‌ نه‌ك ئیشی هه‌رزه‌ نامه‌رده‌».

لەبەشێکیتری نوسینەیەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەو کردوە: دیاره‌  شاسوار توشی مروڤ نه‌بووه‌؟!وا ده‌زانێت ئێمه‌ شاگردی ئه‌وین مل شور ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌لێ و له‌بێ بوی ده‌كه‌یننامه‌رده‌ نازانێ توش ئێمه‌ بووه‌!
ئه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌رده‌ ده‌كات ده‌چێته‌ خانه‌ی خیانه‌تێكی تاریخی له‌و قوناغبره‌دا، وا ده‌زانێت سومعه‌تی ئێمه‌ و كاد و خه‌باتی چه‌ندان ساڵه‌ پاره‌یه‌كه‌ و ده‌خاته‌ گیرفانی!
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی لیستەکەی نەوەی نوێ رایگەیاند: نوه‌ی نوێ وه‌ك ئیراده‌ زور گه‌وره‌تره‌ له‌و مروڤه‌ لوغزاویه‌ كه‌ بیه‌وێ دژی پره‌نسیپه‌كانی بوه‌ستێ، ئها لێڕه‌ پێمان ووت ستوپ، ئێره‌ كومپانیا نالیا و چاڤی لاند و ئێن ئار تی نیه‌ بیسورێنی، لێڕه‌ به‌رپرسیاره‌تیه‌كی ئه‌خلاقی هه‌یه‌ و توی نامه‌ردی ناراستگوی ناتوانی هه‌لیگری.
لێره‌ هه‌لچنینی هه‌زاره‌ها هیوا هه‌یه‌، به‌ توی مفلس و مافیای ترسنوك وتاكڕه‌و ناروخێ، لێره‌وه‌ نه‌وه‌ی نوێ به‌رهه‌مده‌هێنرێ نه‌ك نه‌وه‌ی كویله‌ و قورمیشكراو، لێره‌ گه‌ورایه‌تی و ئه‌زبه‌نیاتی قبول نیه‌. جێگه‌ی رێككه‌وتن و راو بوچوونه‌ نه‌ك خوسه‌پاندن و غروریه‌ت.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *