shadow

کاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ هەینی 19/5/2017 نەوشیروان مستەفا ئەمین رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران لە شاری سلێمانی دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بەیەکجاری ماڵئاوای لە کەسوکار و هاورێ و هاوسەنگەرانی کرد.

ژیاننامه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا :

نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ساڵی 1944 له‌سلێمانی له‌دایکبوه‌و ده‌رچوی به‌شی زانسته‌ سیاسییه‌کانه‌ له‌زانکۆی به‌غدا له‌ساڵی 1967.

نه‌وشیروان مسته‌فا، سه‌رگه‌رمی خوێندنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی بو له‌زانکۆی ڤێنا، کۆتا ساڵی خوێندنی بو که‌ ئاماده‌کاری ده‌کرد بۆ دکتۆراکه‌ی، کاتێک مه‌لا مسته‌فا بارزانی توشی شکست بو له‌ساڵی 1975.

له‌سه‌ر داوای مام جه‌لال، نه‌وشیروان وازی له‌خوێندنی دکتۆراکه‌ی هێناو چوه‌ دیمه‌شق بۆ دامه‌زراندنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان‌و یه‌کێک بو له‌و حه‌وت که‌سه‌ی که‌ یه‌کێتیان دامه‌زراند.

نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ساڵی 1981دا هاوسه‌رگیری ده‌کات‌و سێ منداڵی هه‌یه‌، له‌ساڵی 1982 کوڕێکیان ده‌بێت‌و دوانه‌یه‌کیش (کوڕێک‌و کچێک) له‌ساڵی 1984دا بەناوەکانی نما، چیا، چرا.

نه‌وشیروان له‌ ساڵی 2006 له‌ یه‌کێتی جیابویه‌وه‌و دواتر کۆمپانیای وشەی دامەزراند و له‌ ساڵی 2009 بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی دامه‌زراند.

به‌شداری هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستانی کردوه‌و له‌کۆی 111 کورسی 25 کوردسی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێنا.

له‌ ساڵی 2013 به‌شداری هه‌ڵبژاردنی کوردستان و عیراقیان کردو به‌ به‌ده‌ستهێنانی 24 کورسی بوه‌ دووه‌م هێزی سیاسی کوردستان.

له‌ ساڵی 2014 له‌ دوای 5 ساڵ له‌ ئۆپۆزسیۆن بون به‌شداری حکومه‌تیان کردوو 5 وه‌زاره‌ت و چه‌ندین پۆستی تری ناو حکومه‌تیان وه‌رگرت.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 19-5-2017 نه‌وشیروان مسته‌فا رێکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای ململانێیه‌کی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا کۆچی دوایی کرد.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *