shadow

ئەمرۆ 5/12/2017 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک حكومەتی هەرێمی کوردستان، لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە هەولێر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد،  لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی دەستپێکردنی گفتوگۆ لەنێوان هەولێر و بەغدا رایگەیاند: “سەرۆک ماکرۆن وتی لەگەڵ حەیدەر عەبادی قسە دەکات، ئێمە تاوەکو ئێستا ئاگادارنەکراوینەتەوە، پێشبینی دەکەم لەم یەک دوو رۆژە ئاگاداربکرێینەوە لەوەی هەنگاوەکانی دوای ئەوە چی دەبن”.
وتيشى: ئەوەی بەغدا لەبەرامبەر هەرێمی كوردستان دەیكات هیچ پەیوەندیەكی نیە بە ئەنجامدانی ریفراندۆم، ئەوان پێیان وایە دەرفەتێكە و بۆیان هاتۆتە پێش، ئەوان وا نیشانی دەدەن کە لەڕوی تەکنیکییەوە گفتوگۆ هەیە، بەڵام هیچ گفتوگۆیەکی تەکنیکی و سیاسی نیە، پێشتریش پێمان وتون داخستنی فرۆكەخانەكان تەنها زیان گەیاندنە بە هاوڵاتیان و هیچی تر نیە،حەزمان دەكرد لەرێگەی بەغداوە ئەو سەفەرەمان بكردایە، بەڵام بەسوپاسەوە توركیا هەمو ئاسانكاریەكی بۆ كردین، توركیا زۆر یارمه‌تیداین و به‌ سوپاسه‌وه‌ زۆر هاوكارمان بون، ئێمه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه‌ و هه‌ركاتێك پێویست بوه‌ دیالۆگمان هه‌بوه‌. هیواشی خواست پەیوەندیەكانی هەرێمی كوردستان‌و كۆماری ئیسلامی ئێرانيش ئاسایی ببێتەوە، ئەو وتی ” دیدار و په‌یوه‌ندی و قسەمان له‌گه‌ڵ ئێراندا هه‌یه‌، هیوادارین ده‌روازه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئێران بكرێنه‌وه‌، چونكه‌ كردنه‌وه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولادایه‌”.

لەبارەی دۆخی دوزخورماتو ئەو وتی”دەبێت هەمو روداوەكانی خورماتو پیشانی جیهان بدرێت و داواش لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین هاوكاری هاوڵاتیان خورماتو بكەن ئێمە ئێستا لەخورماتو نین، بەڵام داوا دەكەین كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێنەسەرخەت‌و لێكۆڵینەوەكانیان لەسەر ئەو پێشێلكاریانەی ئەنجامدراون بخەنەرو”. هەروەها لەبارەی دیاریكردنی كاتی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان ئەو وتی ” تائێستا سەردانی حكومەت بۆلای لایەنە سیاسیەكانی كوردستان كۆتایی نەهاتوە دوای سەردانەكان لە ئایندەیەكی نزیكدا كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری دەكەین”.

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *