shadow

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەخنەی توند لە لێدوانەکانی مەسعود بارزانی دەگرێت کە ناوە ناوە لەسەر ریفراندۆم و سەربەخۆیی دەیدات و دەڵێت و بارزانی دەیەوێت بە خەڵکی کوردستان بڵێ من شکستم نەهێناوە بە تەعبیرەکەی خۆی “ئەوە من نەبووم تێکچوبووم” بەڵکو بڕیاری دروستمان دا.

هۆشیار عەبدوڵا لە میانەی بەشداریکرکردنی لە پانۆرامای هەواڵەکانی NRT دا رایگەیاند: قسە بێ موناسەبە و ناوەختەکانی بارزانی کە ناوە ناوە لەسەر ریفراندۆم و سەربەخۆی دەیکات مەبەستێتی بڵێ هێشتا دەست بەرداری سەربەخۆی نەبووە (هێشتا ماویەتی وێران و کاولی بکات) .

وتیشی: بارزانی و حزبەکەی بەو هەموو کارەستانەی کە بەهۆی ریفراندۆمەوە بەسەر کوردستاندا هات تەمبێ نەبووە،
دەیەوێ بڵێ من شکستم نەهێناوە بە تەعبیرەکەی خۆی ئەوە” من نەبووم تێکچوبووم” ئەو سەربەخۆییەی بارزانی لە رابردوو و لە ریفراندۆمدا ئیشی بۆ کرد خەڵک بە پێنج فلس نایکڕێ، سەربەخۆی پێش ئەوەی دروشم و موزایەدە بێ کارکردن و بنیاتنانی دەوڵەتە پایە بەهێزەکانی دروستبوونی دەوڵەتە.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *