shadow

نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت “ئه‌وه‌ی بڵێت توركیا پاڵپشتی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، له‌گه‌ڵ خۆی و میلله‌ته‌كه‌شی راستگۆ نییه‌”، ده‌شڵێت “ده‌ركه‌وت دیپلۆماسییه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم زۆر لاوازه‌”.

“به‌هرۆز گه‌ڵاڵی” نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ توركیا له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا كه‌ له‌ ژماره‌ى ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ى رۆژنامه‌ى “ئاژانس”دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاندووه‌ “ئه‌وه‌ی بڵێت توركیا پاڵپشتی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، له‌گه‌ڵ خۆی و میلله‌ته‌كه‌شی راستگۆ نییه‌ و هیچیش له‌ سیاسه‌تی توركیا ده‌رباره‌ی كورد تێنه‌گه‌یشتوه‌”.

ناوبراو سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌ی شاندی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆمى بۆ برۆكسل به‌ سه‌رۆكایه‌تی “مه‌سعود بارزانی” به‌ “فاشیل” ناوبردووه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ “ده‌ركه‌وت دیپلۆماسییه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم زۆر لاوازه‌ له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌وه‌”.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان پێشبینی ئه‌وه‌ى كردووه‌ “ریفراندۆم ئه‌نجام نه‌درێت” و جه‌ختیشى كردووه‌ته‌وه‌ “هیچ گره‌نتییه‌ك له‌ توركیا وه‌رنه‌گیراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسی ریفراندۆم”.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *