shadow

مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان دەکرێتەوەو ھاتووچۆی بازرگانی ھاووڵاتییانیش ئاسایی دەبێتەوە.
“عەلی تۆفیق” بەڕێوەبەری مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لێپرسراوانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگاداریان کردوونەتەوە کەئەمڕۆ مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان دەکرێتەوە.

وتیشی، بەکردنەوەی مەرزەکە لەلایەن لێپرسراوانی ئێرانەوە، ھەموو جۆرە ھاتووچۆیەکی بازرگانی و ھاووڵاتیان ئاسایی دەبێتەوە.

ھەر ئەمرۆ مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەنێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران کرايەوە.

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *