shadow

كچە دیزاینەرێكی جلوبەرگی خانمان باس لە كارەكەی خۆی دەكات كە هەرچەندە لەسەرەتادا كارێكی سەخت بووە، بەڵام خەونی ئەو زۆر لەوە گەورەتر بووە، ئەو هەوڵ بۆ ئەوە دەدات كە ببێتە دیزاینەرێكی بەناوبانگ كە براند و ماركەی تایبەت بە خۆی هەبێت، لە ئێستادا زۆربەی خانمە بەناوبانگەكان لەكوردستان دیزاینی ئەم كچە كوردە دەپۆشن و داوای لێكراوە چەندین دیزاینی تایبەت دروست بكات كە دووبارە بوونەوەی نەبێت.

نوقڵە عوسمان بە nrt2ی ڕاگەیاند: زۆر جیاوازتر لە خەڵکانی تر بیردەکاتەوە، دەیەوێت ئەوەی لە مێشكیدایە بیكات هەرچەندە هەنگاوەكان سەختن، چونكە دەیەوێت لە داهاتوویەكی نزیكدا براندێكی تایبەت بە خۆی هەبێت بە جۆرێك هەموو كچانی كورد بتوانن دیزاینەكانی ئەو بپۆشن.

ڕاشیگەیاند: كچان دەیانەوێت بە جیاوازی دەربكەون و ئەو عەزیەی بۆ مارەبڕین یان خەنەبەندان یاخود گواستنەوە لەبەری دەكەن كراسێكی ئەفسوناووی و ناوازە بێت، گرنگترین جیاوازی ئەوەیە كە دروستكراوی وڵاتی خۆمان بێت تا بتوانین بیهێڵێنەوە وەك یادگارییەك.

نوقوڵە ئاماژەیبەوەشكرد، ئەگەر خەونێكت هەبێت و هەوڵی بۆ بدەیت ئەوە ئەستەمە خەونەكەت بەدی نەیەت، پێشتر نە ئیشمكردبوو، تەنانەت نەشم دەزانی مەقەست بگرم، بەڵام من خەونەكەم زۆر لەوە گەورەتر بوو كە لە قورسی مەقەستەكە بكشێمەوە.

وتیشی”قسەی خەڵكی شكستیان پێهێنام، كاتێك لە پۆلی 12ی ئامادەیی نمرەیەكی كەمم هێنا، بەردەوام سەرزەنشت دەكرام، بەڵام من گوێم نەدایە و بەخۆم گوت من جگە لە خوێندن ئەتوانم كار بۆ خەونەكەم بكەم”.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *