shadow

یانەی ئارسینالی ئینگلیزی بە سەرکردایەتی ئارسن ڤینگەری راهێنەری یانەکە لە سەر هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کەریم بێنزیمای یاریزانی فرانسی و هێرشبەری یانەی ریال مەدرید بەردەوامە و دەیەوێت بەر لە داخستنی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان ئەو یاریزانە بباتە ئینگلتەرا.

رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، دەستەی کارگێری گەنەرز ئامادەیە 45 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە بداتە ریال مەدرید، هەرچەند پێشتر یانەکە 40 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشکردبوو بەڵام ریال مەدرید ئامادەنەبوو دەستبەرداری کەریم ببێت.

کەریم بێنزیمای 27 ساڵ لە ساڵی 2009 پەیوەندیی بە یانەی ریال مەدرید کردووە و لە 188 یاریدا 87 گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکردووە.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *