shadow

ناو و وێنەکانیان ببینە.. ژمارەیەک پێشمه‌رگه‌ی بێسه‌روشوێن بەکەسوکار و خانەوادەکانیان شاد دەبنەوە

 

چوار پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش که‌ له‌شه‌ڕه‌ی 16 ئۆکتۆبه‌ر دوای به‌ره‌نگارییه‌کی قاره‌مانانه‌ و شه‌ڕێکی نابه‌رامبه‌ردا له‌گه‌ڵ سوپا وهێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون شه‌وی ڕابردوو له‌به‌غدا ئازاد کران.

ئه‌و چوار پێشمه‌رگه‌ خۆبه‌خشه‌ خه‌ڵکی که‌لارن و له‌شه‌ڕی به‌ره‌نگاری 16 ی ئۆکتۆبه‌ردا بێسه‌روشوێن بوون، به‌ڵام دواتر ده‌که‌وت که‌ له‌لایه‌ن سوپای عیراق و هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.

له‌ئێستا ئه‌و چوار پێشمه‌رگه‌ ئازاد کراون و له‌ به‌غدا و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 1-11-2017 بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان.

ناو وێنەی پێشمەرگە ئازادکراوەکان 

۱- حەسەن عەلی
۲- هێمن ئازاد
۳- بڕوا فازڵ
٤- سیروان فازڵ

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *