shadow

“بافڵ تاڵەبانی” لەگەڵ ھەریەک لە “حەیدەر عەبادی” سەرۆک وەزیرانی عێراق و “عەمار حەکیم” سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبۆوە و جەختیان لەچارەسەری کێشەکانی ھەرێم و ناوەند کردەوە.
لایخۆشیەوە  عەبادی بەڵێنی ئەوەی داوە لە دوای وردبینیکردن، مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم رەوانە بکات.
نووسینگەی رۆژنامەوانی “حەیدەر عەبادی” سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، رۆژی پێنجشەممە “حەیدەر عەبادی” لەگەڵ “بافڵ تاڵەبانی” لەبەغداد کۆبووەتەوە و رەوشی سیاسی و ئەمنیی و گرفتی مووچەی فەرمانبەران و کێشە ھەڵپەسێرراوەکانی نێوان ھەرێم و ناوەندیان تاووتوێ کردووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، لەکۆبوونەوەکەدا لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، عەبادی جەختی لەگرنگی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق و ئەمن و ئاسایشی ھاووڵاتیان و ئەو دەستکەوتانە کردووەتەوە کە بەخوێنی رۆڵەکانی عێراق بەدی ھاتوون و ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی ناوەند لەبەرژەوەندی ھاووڵاتیانی ھەرێم ھەنگاوی ناوە.
ھەر لەو کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، عەبادی رایگەیاندووە: لە دوای وردبینیکردن، حکومەتی ناوەند مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم رەوانە دەکات و جەختیشی لە پارێزگاریکردنی مافی ھاووڵاتیان لە ئازادی رادەربڕین کردووەتەوە.
دواتر بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبووەوە و رەوشی کەرکوک و قەزای خورماتوویان تاووتوێ کرد و جەختیان لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاسایی کردنەوەی رەوشی ئەو ناوچانەیان کردەوە.

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *