shadow

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2017/11/4 بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی، كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی بەرێوەچوو.

كۆبونەوەكە بەدەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی سەرۆك مام جەلال‌و سەرجەم شەهیدانی كوردستاندەستی پێكرد، لەكۆبونەكەدا دۆخی سیاسی‌و پێشهاتەكانی كوردستان‌و عیراق ‌و ناوچە جێناكۆكەكانی كوردستان بیروڕایان لەبارەوە ئالۆگۆڕ كرا. لەتەوەرێكی تری كۆبونەوەكەدا راپۆرتی ئەو دوو لیژنەیەی لە كۆبونەوەی پێشوتری سەركردایەتیدا پێكهێنرابوون بۆ چاكسازی لە حزب ‌و حكومەت خرانەڕوو خوێندنەوەی پێویستیان بۆ كرا.

دۆخی ناوخۆیی ‌و ژیانی رێكخراوەیی یەكێتی، تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو، لەمبارەیەوە كۆمەڵێك پێشنیاز تاوتوێكران بۆ سازدانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی‌و رێكخستنەوەی كاروباری حزبی خرانەڕوو.

بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا دانیشتنی كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی درێژەی پێبدرێ‌ بۆ وەرگرتنی بڕیاری كۆتایی لەبارەی پرسەكانەوە.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *