shadow

لێژنەی باڵای هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی كوردستان بۆ فیلم، ناوی فیلمە بەشداربووەكانی ئاشكرا كرد، كە بڕیارە لە ڕۆژانی فێستیڤاڵدا نمایش بكرێن.

سەرجەم ئەو فیلمانەی كە بەشدارییان لە فێستیڤاڵەكەدا کردوە، 46 فیلمی جۆراوجۆری كوردین، لیستیی فیلمە بەشداربووەكان بەم شێوەیە:

لە بەشی پێشبڕكێی فیلمی كورتی فێستیڤاڵ، 16 فیلم وەرگیراون.

لە بەشی پێشبڕكێی فیلمی درێژ فێستیڤاڵ 8 فیلم وەرگیراون.

لە بەشی پێشبڕكێی فیلمی دۆكیۆمێنتاریی فێستیڤاڵ 8 فیلم وەرگیراون.

لە بەشی پێشبڕكێی فیلمی ئەنیمەیشنی فێستیڤاڵ، چوار بەرهەم وەرگیراون.

لە بەشی نمایشی فێستیڤاڵ 10 فیلمی نمایش وەرگیراون.

هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی كوردستان بۆ فیلم، لە ڕۆژی 26/8/2017، لە هەولێر دەست پێ دەكات و چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، چەندین هونەرمەندی بەناوبانگی كورد لە هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باكووری كوردستان بانگهێشت كراون، هەروەها چەندین هونەرمەندی عەرەبیش وەك میوان بانگهێشتی فێستیڤاڵەكە كراون.

بڕیارە لە كۆتایی فێستیڤاڵەكەدا خەڵاتی باشترین (ئەكتەری كوڕ، ئەكتەری كچ، دەرهێنەر، سیناریۆ و وێنەگر)، دەستنیشان بكرێت.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *