shadow

 

ڕونکردنەوەیەک لە مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتی ی نیشتیمانیی کوردستانەوە
لە ماوەی ڕابردوودا،رەوتێک بەناوی (رەوتی نوێکردنەوەو دروست کردنەوەی یەکێتی)ڕاگەیەنرا،کە لەلە لایەن ژمارەیەک هەڤاڵی یەکێتێ وە کاری بۆ ئەکرێت،لێرەوە بە پێیوستی ئەزانین بە هەموو لایەکی ڕابگەیەنین،ئەم هەنگاوە لە دەرەوەی پەێڕەوو پڕۆگرامی (ی،ن،ک)ەوکارێکە بە ئاراستەی جیابوونەوە لە حیزب خزمەت بە یەکێتی ناو یەکێتی ناکات و هەوڵێکیشە بەمە بەستی لە مپبەردانان لە بەردەم بەستنی چوارەمین کۆنگرەدا،کە ئە ئەمەش بە هیچ جۆرێک پەسەند کراونیە،دروست کردنی هەر ڕەوتێک بە هەرناو و ئامانجێک ،هێندەی بۆ مەرام و دەسکەوتی تایبەتیە ،ئەوەندە هەنگاوێک نیە بۆ چارەسەرکردنی هیچ گرفتێک یان زیندووکردنەوەی پرەنسیپە ونبۆکانی حیزب.
بۆیە ڕاستر وایە،ئەو هەڤاڵانە لە ڕێگای وێستگە شەرعێکانەوە هەنگاوبنێن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان،نەک لە ڕێگای ناشەرعی و پێچەوانە بە پەیڕەو و پڕۆگرامی حیزب،جارێکی تر جەخت ئەکەینەوە لە وەی ئەو هەنگاوە دەچێتە دەرەوەی بازنەی کاری حیزبی و دەڕژێتە خانەی خزمەت کردن بە دژ و نەیارەکانی یەکێتی ، سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مامیش لەم جۆرە هەنگاو و کارانەدا، لە بەدیهێنانی ئەرکە قورسەکانی دا دوور ئەکەوێتەوە، بۆیە پێمان وایە قۆناغەکە پێویستی بە هەوڵ و کۆششی تەواوی هەڤاڵانەو تا بەستنی گۆنگرەش پابەند بوون بە پەیڕەو و پڕۆگرامی پەسەند کراوی یەکێتی وە ئەرکی بنچینەی ژیانی حزبی و سیاسیمان دەبێت.

یەکێتی ی نیشتیمانی ی کوردستان
مەکتەبی ڕێکخسن
٦-١٢-٢٠١٧

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *