shadow

به‌مه‌به‌ستی به‌ ئاگابوون له‌ پێشهات و گۆڕانکارییه‌کانی کوردستان و عیراق و ناوچه‌که‌و خۆسازدان بۆ خۆئاماده‌کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو هه‌وڵدان بۆچاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ناوخۆی (ی.ن.ک) مه‌کته‌بی رێکخستن به‌پێی به‌رنامه‌یه‌ک پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 16/1/2018 به‌سه‌رپه‌رشتی ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا لێپرسراوی مه‌کته‌بی رێکخستن له‌ هۆڵی کۆبونه‌وه‌کانی مه‌کته‌ب له‌گه‌ڵ لێپرسراوی سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌نده‌کانی رێکخستن و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی رێکخستن کۆبووه‌وه‌.

کۆبونه‌وه‌که‌ تایبه‌ت بوو به‌ چه‌ند خاڵێک که‌ بریتی بوو له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عیراق و کوردستان ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان و ئاماده‌کردنی کاندیدو چۆنیه‌تی هاوپه‌یمانیکردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کاندا هه‌روه‌ها دواخاڵ بارودۆخی ناوخۆی یه‌کێتی بوو.

سه‌ره‌تای کۆبونه‌وه‌که‌ به‌ خوله‌کێک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی سه‌رۆک مام جه‌لال و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ڕزگاری کوردستان ده‌ستی پێکرد.

دواتر ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا به‌ وردی خاڵ به‌ خاڵی به‌رنامه‌که‌ی مه‌کته‌بی رێکخستنی بۆ هه‌ڤاڵان روونکرده‌وه‌و هه‌روه‌ها باسی له‌ئه‌گه‌ری چۆنیه‌تی به‌شداریکردنی یه‌کێتی کرد له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.

دواتر تیشکی خسته‌ سه‌ر ئه‌رکی هه‌ڤاڵانی رێکخستنه‌کان که‌ بۆ ئه‌م قۆناغه‌ پێویسته‌ به‌ دراسه‌یه‌کی جدی کار بکه‌ین تاپێگه‌ی یه‌کێتی به‌ زیندویی و به‌هێزی بمێنێته‌وه‌ .

دواتر لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌کان باری سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاره‌کانی خۆیان خسته‌ڕوو.پاشان به‌ووردی بارودۆخی ناوخۆی یه‌کێتی تاوتوێ کرا.

له‌ کۆتایدا بڕیاردرا ئه‌نجامی کۆبونه‌وه‌که‌ بکرێته‌ راپۆرتێک و ئاڕاسته‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی بکرێت که‌ خۆی له‌چه‌ند خاڵێکدا ده‌بینێته‌وه‌ و به‌ تێکڕای ده‌نگ بڕیاری له‌سه‌ر درا.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *