shadow

مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی بۆ دەستکردن بە ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی چوارەمی لە چاوەڕوانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیە، لێپرسراوێکی مەکتەبەکەش دەڵێت:”ئێمە تەنها دوو مانگمان پێویستە بۆ ئەوەی سەرجەم ئامادەکارییەکان تەواوبکەین”.

هەڵۆ پێنجوێنی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و جێگری لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی، لە لێدوانێکیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی دوو مانگی پێویستە بۆ ئەوەی سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنگرە ئامادەبکات”، ئەوەشیسختەڕوو:”لە ئێستادا چاوەڕوانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتین بۆ دەستنیشانکردنی رۆژی کۆنگرە، لە ئەگەری کۆنەبوونەوەش چاوەڕوانی ئەنجومەنی ناوەندی دەکەین کە دەتوانێت بڕیاری لەسەر بدات تاوەکو ئامادەکارییەکان بکەین”.

جێگری لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وتیشی:” ئێمە چاوەڕوانی دیاریکردنی رۆژی کۆنگرەین تاوەکو بە پێی ئەو بڕیارەی لەسەری دەدرێت ئەندامانی کۆنگرە دەستنیشان بکەین، هاوکات باسی لەوەشکرد:”پێشتر لیژنە هەبوو بۆ ئامادەکاری کۆنگرە ئەوەشی ماوە دیاریکردنی کاتی کۆنگرەیە کە کاتەکەی دیاری نەکراوە”.

هەڵۆ پێنجوێنی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد:” بەپێی ئەو کاتەی دیاری دەکرێت بۆ کۆنگرە بەپێی ئەو بەرنامەیە ئێمە ئەتوانین لە کات و ساتی خۆیدا ئامادەکارییەکان بکەین”، وتیشی:”پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی دیاریکردووە کە ئێمە بە چ ئالەتێک ئەندام بۆ کۆنگرە دەستنیشان بکەین ئەو لیژنەیەشی کە دانراوە ئەگەر پێشنیازی دیکەشی هەبێت کە پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆ نەبێت بڕیاری لەسەر دەدرێت”.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *