shadow

 

مەلا ئاوات: پارتی خەڵک چەواشە دەکات و دەستەچەورەکەی خۆی بە یەکێتیي دا دەسرێت
لە فەیسبوکی مەلا ئاوات ەوە

حکومەتی ئیتحادی دەرفەتی لە ئەنجامدانی ریفراندۆم وەرگرت و لەگەڵ حکومەتی هەرێم بەپێی دەستور مامەڵە بکات، چونکە زانی هەر زیادەرەوییەک بگرە تەجاوزی دەستور مامەڵە بکات وڵاتانی زلهێزی جیهان پێیان راگەیاندین لە ئێستادا ریفراندۆم دوبخەن و لە ئایندەدا بیکەن پشتیوانتان دەبین ، هەر کاردانەویەکیشی لەلایەن حکومەتی عێراقەوى لێبکەوێتەوە رێگری ناکەین .

مەسعود بارزانی سور بوو لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم و عێراقیش دەستی بەهەناگاوەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچە كێشە لەسەرەکان کرد و بەپێی دەستور داوای سەرچاوە و داهاتی فرۆکەخانەکان و دەروازە سنورییەکان دەکات.

لەکاتی هاتنی سوپا و هێزەکانی عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی کەرکوک تەنها هێزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەرگرییان لە کەرکوک کرد و شەهێدێکی زۆری بەخشی.

پارتی سەرەرای بەرگرینەکردن دەستی کردوە بە ناوزراندنی یەکێتی خەڵکیش دەپرسێ بیرە نه وته کانی خۆی چۆڵکرد و نه یپاراست ومه خمور و زماروعیزاله وباشیک….هتد تەسلیمی سوپا و حەشد کرد.

بۆ شاردنەوەی ئەو راستیانە رۆژانە دەستە چەوەرەکەی خۆی بە یەکێتیدا دەسرێتەوە و ئەوەیش بۆچەواشه کردنی خه ڵکی خۆی وشەقامه .

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *