shadow

( مام جه‌لال ) چرای هیوا

گەڵاڵەی مامە عەزە

له‌ژیانی گه‌لی كورددا ‘ ره‌مزه‌كانی نیشتمان په‌روه‌ری و رابه‌رانی ره‌وتی گه‌ل به‌ره‌و هیوا ‘ كه‌م نه‌بوون ‘ به‌ڵام ده‌گمه‌نن ئه‌وانه‌ی ئه‌ركی ئه‌و رابه‌رایه‌تیه‌یان له‌ناو جه‌رگه‌ی گه‌له‌وه‌ ده‌ستپێكردبێ‌ نه‌ك به‌میراتی ناو ناوبانگی لاوه‌كیه‌وه‌ بۆێ‌ مابێته‌وه‌ .

مام جه‌لال ‘‘ نمونه‌ی هه‌ره‌ گه‌شاوه‌ی میژووی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردایه‌تی یه‌ ‘ كه‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوی له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه‌ ‘ به‌تێكۆشانی پشت به‌ستوو به‌خه‌ڵك وگه‌ل ده‌ستیپێكرد ‘ هه‌ر له‌لاویه‌وه‌ پشتی به‌وه‌ به‌ست كه‌ : رابه‌ریكردنی خه‌ڵك به‌ره‌و ئاسۆی سه‌ربه‌ستی ده‌بێت له‌ناو خه‌ڵكه‌وه‌ ده‌ست پێبكات و ئه‌مه‌ ده‌رگای به‌ئامانج گه‌یشتن ده‌كاته‌وه‌ چونكه‌ له‌ناو خه‌ڵكه‌وه‌ ئه‌زانی كام سه‌ربه‌ستی مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری گه‌ل و رێگه‌ی گه‌شه‌ سه‌ندنی پاشه‌رۆژیه‌تی .

مام جه‌لال له‌شار له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بوو ‘ هه‌وه‌ك له‌ چیا پشت و په‌نای بوو ‘ له‌سلێمانی كه‌ له‌ كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه‌ مه‌شخه‌ڵی كوردایه‌تی راسته‌قینه‌ی تیا هه‌ڵگیرا ‘ ئه‌و یه‌كه‌م رابه‌ری هوشیار بوو له‌مانای میژوویی ( شوێن و مانای هه‌ڵگیراسانی مه‌شخه‌ڵ و مانای پشتیوانی خه‌ڵكه‌كه‌ی ) تێگه‌یشت و كردیه‌ به‌رنامه‌ و له‌سه‌رئه‌و رێبازی هه‌نگاوی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن دیاریكرد و ئیتر شارو خه‌ڵكی ئه‌وشاره‌ی به‌ ره‌مزی هوشیاری به‌ره‌و گه‌یشتن به‌ ئامانج دیاریكرد ‘ له‌وێوه‌ و به‌ پشتیوانیان خه‌ڵكی بانگكرد : سه‌ربه‌ستی مانای به‌رپرسیارییه‌ به‌را مبه‌ر میژوو و ئیستاو سبه‌ینێ‌ ‘ مانای قه‌درزانینی مرۆڤایه‌تی هه‌موو خه‌ڵك له‌ پێشیانه‌وه‌ ژنان و هوشیاری ده‌وری ئه‌وان ‘ ده‌بێ‌ ببێ‌ به‌ ئه‌رك و مانای سه‌ربه‌ستی خاك كۆمه‌ڵ و به‌وه‌ ده‌روازه‌كانی دی خه‌بات كراوه‌ن به‌رامبه‌ر كاروانی به‌ره‌و سبه‌ینێ‌ .
له‌ ناوه‌راستی چله‌كانی سه‌ده‌ی پێشوه‌و مام جه‌لال رابه‌ری ئه‌م مانا سه‌رده‌میانه‌ی كوردایه‌تی بوو ‘ هه‌ر ئه‌ویش ‘ رابه‌ری گه‌یاندنی ئه‌م ره‌وته‌ هۆشیاریانه‌یه‌ی كوردایه‌تی وشه‌رعیه‌ته‌كه‌ی بوو به‌رای گشتی جیهانی و ئازادیخوازه‌كانی كه‌ پشتیوانی نه‌ته‌وه‌ی كوردیان كرده‌ ئه‌ركی ره‌وای ئه‌و رای گشتی یه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووری كوردستان .
به‌مجۆره‌ میژووی نوێی كوردایه‌تی ناو ناونیشان و خه‌بات و فیكری مام جه‌لالی به‌ چرا هه‌ره‌گه‌شه‌كه‌ی ره‌وتی كوردایه‌تی تۆماركردوه‌ كه‌ دوای خۆیشی و هه‌تا هه‌تایه‌ به‌گه‌شی ئه‌مێنێته‌وه‌ ‘ نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ ده‌رسی مام جه‌لالیان له‌ بیر ناچێ‌ : هه‌تا گه‌ل بگه‌یه‌نێ به‌ ئامانج ده‌بێ‌ له‌ناو گه‌له‌وه‌ و به‌ پشتیوانی گه‌ل ده‌ست به‌كاربێ و یه‌كه‌م هه‌نگاو به‌ره‌و ئازادی بنێ .

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *