shadow

ئەمەریکا داوایکردووە ڕیفراندۆم لەڕێگەی پەرلەمانی کوردستانەوە دوابخرێت و لە سەدا سەد دژی ڕیفراندۆمە و لەگەڵ  فه‌ره‌نسا ‌و به‌ریتانیا له‌ به‌غدا تیمێك دروست ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌موو قه‌یران ‌و ناكۆكیه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا چاره‌سه‌ربكرێن ‌و گره‌نتی‌ هه‌بێت.

هۆشیار عومەر ئەندامی ژوری دیبلۆماسی بزوتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند برێت مه‌كگۆرك پێی وتین له‌ واشنتۆنه‌وه‌ هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی‌ بۆ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ڕوون بێت، كه‌ ئه‌مریكا سه‌د له‌سه‌د دژی‌ ریفراندۆمه‌ له‌ 25ی‌ ئه‌یلولدا.

وتیشی : مه‌كگۆرك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆیان كردوه‌ ‌و ئاماده‌ن بۆ دامه‌زراندن ‌و دروستكردنی‌ چوارچێوه‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا ‌و ئه‌م پرسه‌ش ده‌به‌نه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش ‌و هه‌فته‌ی‌ داهاتوو له‌نیویۆرك قسه‌ی‌ له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

وشیار ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێی وتون كه‌ له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا ‌و به‌ریتانیا له‌ به‌غدا تیمێك دروست ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌موو قه‌یران ‌و ناكۆكیه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا چاره‌سه‌ربكرێن ‌و گره‌نتی‌ هه‌بێت.

وتیشی: سێیه‌م په‌یامیش ئه‌وه‌بوو كه‌ ریفراندۆم له‌رێگه‌ی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ دوابخرێت.

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *