shadow

ماوه‌ی پێشو وه‌فدێکی هه‌رێم سه‌ردانی تورکیایان کرد بۆ تاوتوێکردنی دۆخی عێراق دوای هاتنی داعش و ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی،که‌ تورکیا به‌ مه‌رجه‌وه‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ قبوڵ ده‌کات.

ڕۆژی 26/6 ی مانگی پێشو،وه‌فدێکی هه‌رێم به‌ سه‌رۆکایه‌تی نێچیرڤان بارزانی و هه‌ریه‌ک له‌ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت و ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌کانی هه‌رێم و نه‌جمه‌دین که‌ریم پارێزگاری که‌رکوک، سه‌ردانی تورکیایان کرد و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ کۆبونه‌وه‌.

وه‌ک ڕاگه‌یه‌ندرا باسی دۆخی عێراق و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم و ئه‌گه‌ره‌کانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی کراوه‌.

له‌باره‌ی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی، وه‌فده‌که‌ی هه‌رێم، ڕایان گه‌یاندبو له‌ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بونی دۆخی ئێستای عێراق، ئه‌وا هه‌رێمی کوردستان ده‌وڵه‌تی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و داوای هاوکاری و پاڵپشتی تورکیایان کردبو.

به‌رپرسانی تورکیا، به‌ مه‌رجێکه‌وه‌ ئاماده‌ییان پێشانداوه‌ بۆ پشتگیری ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ کوردیه‌، ئه‌ویش “که‌رکوک هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆبێت و له‌ چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی نه‌بێت، هه‌روه‌ها نه‌وتی که‌رکوک له‌گه‌ڵ نه‌وتی هه‌رێم تورکیا بیفرۆشێت” ،بونی نه‌جمه‌دین که‌ریمی پارێزگاری که‌رکوک له‌ وه‌فده‌که‌یش بۆ پێگه‌یاندنی ئه‌و داوایه‌ی تورکیا بوه‌،هه‌رچه‌ند ئه‌وکات وا بڵاوکرایه‌وه‌ “بۆ دورخستنه‌وه‌ی بوه‌ له‌ که‌رکوک که‌ هه‌مان ڕۆژ26/6 سه‌رۆکی هه‌رێم سه‌ردانی که‌رکوکی کرد که‌ نێوانیان باش نییه‌”.

سه‌رجاوه‌یه‌کی سیاسی باڵا به‌ میلله‌تی ڕاگه‌یاند:” نه‌جمه‌دین که‌ریم دژی داواکه‌ی تورکیایه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه‌ به‌ ڕاپرسی خه‌ڵکی که‌رکوک خۆیان بڕیار له‌ چاره‌نوسیان بده‌ن”

سه‌رچاوه‌که‌ی میلله‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌یش کرد، پارتی نه‌جمه‌دین که‌ریمی برد بۆ تورکیا تا ڕاسته‌وخۆ داواکه‌ی تورکیایی پێبگات، بۆ هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ و فرۆشتنی نه‌وتی که‌رکوک له‌گه‌ڵ نه‌وتی هه‌رێم.”به‌ڵام ترسی له‌ ده‌ستدانی که‌رکوک له‌ چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی بۆته‌ کێشه‌ی نێوان یه‌کێتی و پارتی ،ئه‌مه‌یش جیاوازی نێوانیانه‌ له‌ شه‌ڕی دژی داعش”

له‌ ئێستایشدا ململانێیه‌کی توند له‌ نێوان پارتی و پارێزگاری که‌رکوکدا هه‌یه‌ و له‌ میدیاکانی پارتی و سێبه‌ری پارتی نه‌جمه‌دین که‌ریم وه‌ک” دۆستی مالیکی و دژی ده‌وڵه‌تی کوردی” ده‌ناسێنن، که‌ تا ئێستا چه‌ندان وتار له‌لایه‌ن ئاریان فه‌ره‌ج و عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی ئه‌ندامانی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی، له‌ ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێری ئه‌و حزبه‌ دژی پارێزگاری که‌رکوک بڵاوکراونه‌ته‌وه‌.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *