shadow

بڕی 222 ملیار‌ و 959 ملیۆن دینار پارەی گەنمی جووتیارانی كوردستان بۆ ساڵی 2016 لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی كوردستان. بڕیاریشە لە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیەوە دەست بە دابەشكردنی بكرێت.

د. عەبدولڕەزاق ناوەندەیی، بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی بازرگانی ‌و پیشەسازی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پارەی گەنمی جووتیاران گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان ‌و بڕی پارەكەش 222 ملیار ‌و 959 ملیۆن دینارە.

لە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە 12-4-2017 دەست بە دابەشكردنی پارەكە دەكرێت. وەكو د. عەبدولڕەزاق روونیكردەوە، دابەشكردنەكە بەپێی بڕە پارەكە دەبێت و هەر جووتیارێك 38.5% ی پارەكەی وەردەگرێت.

لە ساڵی 2016 دا جووتیارانی هەرێمی كوردستان 886 هەزار تۆن گەنمیان رادەستی حكومەتی عێراق كردووە، كۆی پارەكەش دەكاتە نزیكەی 596 ملیار دینار.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *