shadow

 

ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوای هەڤاڵ مام جەل رایدەگەیەنێت رابەری مەزن و سەرکردەی زیاتر لە 70 ساڵ لە خەباتی رەوای گەلەکەمان (هەڤاڵ مام جەلال) هەموومانی لە ناخەوە خەمبارکرد، هەروەک ناوچەکە و جیهان مرۆڤ دوۆست و ئازادیخوازێکی مەزن و کاریزمای لە دەستدا، لەم بۆنە پڕ خەمناک و پەژارەدا سەرەخۆشی لەیەک بەیەکی هەڤاڵانی یەکێتی و گەلی کوردستان و مرۆڤ دۆستانی جیهان دەکەین، بەڵێن دووپاتدەکەینەوە کە سورتر لە جاران پارێزەری ئەنجومەنەکەی (مام) بین و هەموو هەوڵەکانی خۆمان بخەینە گەڕ بۆ پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وە درێژەدان بە رێبازە پیرۆزەکەی هەڤاڵ مام جەلال.

دەقی بروسکەکە:

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
هەڤاڵانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان


هەواڵی کۆچی دوایی ئەندازیاری تەبایی و پێکەوە ژیانی نەتەوە و ئاین و مەزهەبە جیاجیاکان بنیاتنەری دیموکراتی و ئازادی هزری لە ناوچەکە.

رابەری مەزن و سەرکردەی زیاتر لە 70 ساڵ لە خەباتی رەوای گەلەکەمان (هەڤاڵ مام جەلال) هەموومانی لە ناخەوە خەمبارکرد، هەروەک ناوچەکە و جیهان مرۆڤ دوۆست و ئازادیخوازێکی مەزن و کاریزمای لە دەستدا.

لەم بۆنە پڕ خەمناک و پەژارەدا سەرەخۆشی لەیەک بەیەکی هەڤاڵانی یەکێتی و گەلی کوردستان و مرۆڤ دۆستانی جیهان دەکەین، بەڵێن دووپاتدەکەینەوە کە سورتر لە جاران پارێزەری ئەنجومەنەکەی (مام) دەبین و هەموو هەوڵەکانی خۆمان بخەینە گەڕ بۆ پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وە درێژەدان بە رێبازە پیرۆزەکەی هەڤاڵ مام جەلال.

ماڵئاوا پیاوە مەزنەکەی کوردایەتی و مرۆڤایەتی ..
ماڵئاوا.. رێبازەکەت بەردەوامە.

ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ک)
4/10/2017

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *