shadow

به‌بڕیارێك ماوه‌ی‌ كاتژمێرێك ده‌وامی‌ فه‌رمیی له‌ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ درێژكرایه‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌كه‌ش ئاشكرایده‌كات، “ئه‌و بڕیاره‌ش به‌مه‌به‌ستی‌ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌و ئیشوكاره‌كانی ڕۆژانه‌ی پزیشك، كارمه‌ندان و هاوڵاتیانه‌”.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ له‌زاری‌ د.میران محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، ئه‌مڕۆ له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا بڕیاریانداوه‌ یه‌ك كاتژمێر ده‌وام بخرێته‌سه‌ر ده‌وامی ئاسایی ڕۆژانه‌و ده‌وام له‌كاتژمێر (12:00)ه‌وه‌ ببێته‌ كاتژمێر (1:00) له‌ناو دیوانی ته‌ندروستی سلێمانیدا.

ئامانجی‌ ئه‌و بڕیاره‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، درێژكردنه‌وه‌ی‌ ده‌وام بۆ باشتر ڕایكردنی مامه‌ڵه‌و ئیشوكاره‌كانی ڕۆژانه‌ی پزیشك و كارمه‌ندان و هاوڵاتیان له‌ناو سه‌رۆكایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانیدا.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *