shadow

 

سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە کۆبونەوەی ئەمرۆ ئەنجوومەنی وەزیران دوو بڕیاری گرنگ دران.

ئامانج رەحیم لە لێدوانێکدا بۆ PUKcc وتی : بڕیاری لێخۆشبوون لە سزای دارایی و سوودی بانکی لەسەر ئەو باجدەرانەی لە پێدانی باج دواکەوتوون دەرچوو بە مەرجێک لە ماوەی 90 رۆژدا باجی بنەڕەتی بدەن.

لەبارەی بڕیاری دوەمیشەوە ئاشکرایکرد: پێدانی ناسناوی زانستی و بەرزکردنەوەی زانستی بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە مامۆستایانی سەر بە میلاکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، بە پشتبەستن بە یاسای ژمارە نۆی ساڵی 2012ـی پەرلەمانی کوردستان و بە رەچاوکردنی پێوەرەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *