shadow

لە یادی سێيەمین ساڵەی کارەساتی شەنگالدا ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆرێک بۆ لەتیف نێروەیی بە ناونیشانی (راستییە نەوتراوەکانی شەنگال) رێک دەخات.

ئامانجی ئەنجامدانی ئەم کۆرە یادکردنەوەی کارەساتی شەنگالە کە زامێکی قوڵی سارێژنەکراوی ناخی ئێزدییەکانە و ئەرکی هەموو تاکێکە بەشێوازی جیاجیا بەشداری یادكردنەوەى ئەم کارەساتە بکات.

بڕیارە لەم کۆرەدا لەتیف نێروەیی کۆمەڵێک حەقیقەتی تاڵ و راستی نەوتراو لەسەر شەنگال بخاتەروو، هەروەها جياوازى لە نێوان شەنگال و ناوچە دابرێنراوەکانیتری کوردستان بکات کە ئەو جیاوازیيانه بوونەتە هۆی نارەزایی ئێزدییەکان.

کۆڕەکە رۆژی چوار شەممە لە هۆڵی تەوار کاتژمێر پێنجی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.

 ئامادەبوونتان رێزو وەفایە بۆ قوربانیانی کارەساتەکە

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *