shadow

له‌به‌غدا هه‌ڕه‌شه‌ له‌فه‌رمانبه‌ره‌ كورده‌كان كراوه‌ چیتر ڕێگه‌یان پێنادرێت بچنه‌وه‌سه‌ر كاره‌كانیان به‌هۆی‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆمه‌وه‌، لیژنه‌ی‌ دارایی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانیش ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌كه‌ش چه‌ند زانیاریه‌كی‌ گرنگ له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.

ئه‌حمه‌دحاجی ڕه‌شید بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، “له‌ئه‌گه‌ری‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆمدا سه‌رجه‌م ئه‌و كوردانه‌ی‌ له‌به‌غدان و له‌سه‌ر میلاكی‌ حكومه‌تی‌ عیراقن، ئه‌گه‌ر كوردی فه‌یلی بن یاخود كوردی دیكه‌، چاره‌نوسیان ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌”.

وتیشی‌:”ئه‌و كارمه‌ندو هێزه‌ ئه‌منیانه‌ی‌ له‌ڕیزه‌كانی‌ سوپای‌ عیراق خزمه‌تده‌كه‌ن یاخود له‌لیواكانی‌ سه‌ر به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمارن، چاره‌نوسیان ده‌كه‌وێته‌وه‌ مه‌ترسیه‌وه‌ ئه‌گه‌رهات و ڕیفراندۆم ئه‌نجامبدرێت”.

په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كه‌ له‌به‌غدا ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، سه‌رجه‌م ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی‌ كورد له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی‌ عه‌ره‌بدا هه‌یه‌تی‌ گرفتیان بۆ دروستده‌بێت له‌دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆم.

ئاشكراشیكرد، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ به‌ده‌ستیانگه‌یشتوه‌، ئه‌و كوردانه‌ی‌ كه‌ له‌به‌غدا ده‌وامده‌كه‌ن و له‌سه‌ر میلاكی‌ حكومه‌تی‌ عیراقن، هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه‌و پێیانڕاگه‌یه‌ندراوه‌ چیتر نه‌چنه‌وه‌سه‌ر كاره‌كانیان، چونكه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌نیازه‌ ڕیفراندۆم ئه‌نجامبدات”.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *