shadow

لەگەڵ نزیک بوونەوەی وادەی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی تەلعەفەر تادێت ژمارەی ئاوارەکانی دەوروبەری ئەو شارەی زیاتر دەبێت ، لەماوەی ٣ رۆژدا زیاتر لە ١٥٠٠ کەس لە گوندەکانی دەوروبەری تەلعەفەرەوە ھەڵھاتون و خۆیان گەیاندۆتە نزیک موسڵ.

ئاوارەبوونی دانیشتوانی دەوروبەری شارەکە لە کاتێکدایە کە ھەفتەی رابردوو ھێزەکانی سوپای عێراق لە رێگای نێوان موسڵ و تەلعەفەر بڵاوەیان پێکرا و ھێزەکانی حەشدی شەعبیش لە دەوروبەری فرۆکەخانەی تەلعەفەر لە باشوری شارۆچکەکە نزیک بوونەتەوە ، چەند جارێکیش لێپرسراوانی باڵای ئەمریکی و عێراقیش دوپاتیان کردۆتەوە کە ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی شارۆچکەکە لە داھاتویەکی نزیکدا دەست پێدەکات.

ئەو ھاوڵاتیانەی کە لە دەوروبەری تەلعەفەرەوە ھەڵدێن دوای ئەوەی لەلایەن ھێزە عێراقییەکانەوە لێپێچنەوەیان لەگەڵ دەکرێت و بەمەبەسەتی ئەمنی بەدواداچونیان بۆ دەکرێت لە کەمپەکانی نزیک موسڵ جێگیر دەکرێن .

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *