shadow

 

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە بڕیاری ژمارە ۱۳٠ لە کۆبوونەوەی ژمارە ٤٠ لە ۲۸/ ۱۲/ ۲٠۱۷ کە دوا کۆبونەوەی ساڵی ۲٠۱۷ بوو هەردوو بەڕێزان وەزیری پەروەردە و تەندروستی هەرێمی ڕاسپارد کە هەموو تواناکانیان بخەنەگەڕ بۆ سەرکەوتنی کاری لیژنەی هاوبەشی هەردوو وەزارەت و هاوتاکانیان لە بەغدا کە پێکهاتووە بە فەرمانی دیوانیی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵی ژمارە ۱۳٦ بە ئامادەکردنی ناو و زانیاری مووچەخۆرانی هەردوو وەزارەت کە تۆمارکراون لە داتابەیسی بایۆمەتری و بە مووچەی تەواو و بخرێتە بەردەست لیژنەکە بۆ قۆناغی یەکەم کە قۆناغی ووردبینییە.

ئەوەی جێی دڵخۆشییە تیمی بایۆمەترتی پێی ڕاگەیاندین کە کەمترین کەموکورتی لە لیستی مووچەخۆرانی ئەم دوو وەزارەتە هەن.

ئەم دوو وەزارەتە دوای وەزارەتی پێشمەرگە زۆرترین مووچە خۆریان هەیە و ڕێژەیەکی گەورە لە پارەی تەرخانکراو بۆ مووچە پێکدێنن بەم شێوەیە:

1. ژمارەی فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە بریتییە لە 171,750 مامۆستا و فەرمانبەر کە کۆی موچە و دەڕماڵەیان بە بێ پاشەکەوت بۆ مانگی 1 ی ساڵی 2018 دەکاتە (151,600) مليار دينار.

2. ژمارەی مووچەخۆرانی وەزارەتی تەندروستی (49,950) فەرمانبەر کە کۆی موچە و دەڕماڵەیان بە بێ پاشەکەوت بۆ مانگی 1 ی ساڵی 2018 دەکاتە (49,750) مليار دينار .

لە واڵی ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ەوە

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *