shadow

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی به‌پشووكردنی ئه‌مڕۆ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌سنوری گه‌رمیان، له‌چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن، ئیداره‌ی گه‌رمیان ره‌تیده‌كاته‌وه‌.

له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، ته‌واوی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ كرابێته‌ پشوو دورن له‌راستیه‌وه‌.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ راگه‌یاندنی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه‌ له‌سه‌ر پشووی سبه‌ینێ

چه‌ند ماڵپه‌رِ و په‌یجێكی تۆرِی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ (۲۳ی ته‌مموز) ی كردووه‌به‌ پشوو، لێره‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نن سبه‌ینێ له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌وامی فه‌رمییه‌، ئه‌وه‌ش دوپاتده‌كینه‌وه‌ هه‌ر رۆژێك بكرێته‌ پشوو ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ رێگه‌ی سایتی فه‌رمی و په‌یجی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایده‌گه‌یه‌نێت، نه‌ك به‌ناوی سه‌رچاوه‌ی نادیاره‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌ فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان بدات.

راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *