shadow

وتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت ، ڕاپرسییەکەی سۆشیاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی دەریخست کە هێشات زەمینەسازی پێویست بۆ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی نەکراوە.

لە پانۆرامای هەواڵەکانی شەوی ڕابردووی ئێن ئاڕ تی دا لەتیف نێروەیی رایگەیاند ، ئەو ژمارەیەی کە بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە کەم نییە و زۆرە بۆ ڕاپرسی، ئەو ژمارەیەش کەم نییە کە دەڵێن (نەخێر).

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوەش دەریدەخات هێشتا زەمینەسازی بۆ ڕیفراندۆم نەکراوە، ئەو زەمینەسازییەش لەوەدا دەکرێت کە پەرلەمان کارابکرێتەوە و کۆدەنگییەکی نیشتیمانی لەسەر ئەوە بکرێت چونکە ئەگەر کۆدەنگی نیشتیمانی نەبێت بەربەستەکان زۆر دەبن.

هێمای بۆ ئەوەش کرد، یەکێتی هەڵوێستی نەگۆڕاوە، لەگەڵ ڕیفراندۆمن بەڵام دەبێت پەرلەمان کارا بکرێتەوە و کۆدەنگی نیشتیمانی هەبێت و ڕیفراندۆم لە ناوچە دابڕێندراوەکانیش بکرێت.

بەپێى ڕاپرسییەکى سۆشیاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى لەبارەی (لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستاندا دەنگت چی دەبێت) کە ١١٩ هەزار کەس بەشدارییان تێداکردووە، زیاتر لە ٦٠%ی بەشداربووان دەنگیان بە (نەخێر) داوە بۆ سەربەخۆیی.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *