shadow

یەکێتی و کۆمه‌ڵ له‌باره‌گای کۆمه‌ڵ له‌ سلێمانی کۆبونه‌وه‌و له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامی کۆبونه‌وه‌که‌یان ئاشکرا کرد.

له‌تیف شێخ عومه‌ر ئه‌ندامی وه‌فدی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ رێبوار ئه‌حمه‌د وته‌بێژی کۆمه‌ڵ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا ، له‌تیف شێخ عومه‌ر رایگه‌یاند: ئێمه‌ بۆ گفتوگۆکردن و رێککه‌وتن به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عیراقه‌وه‌ سه‌ردانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان ده‌که‌ین و هه‌تا ئێستاش سه‌ردانی هه‌ر لایه‌نێکمان کردبێت ئه‌نجامه‌که‌ی باش بوه‌و له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵیش هاوڕا بوین.

وتیشی: سه‌ردانی هه‌ر لایه‌نێکیشمان نه‌کرد په‌یوه‌ندیان پێوه‌ ده‌که‌ین و هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی باش بنێین و ته‌نها به‌ یه‌کڕیزیش ده‌چینه‌ پێشه‌وه‌.

هاوکات رێبوار ئه‌حمه‌د وتی: هه‌ڵبژاردنه‌کانی عیراق ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی کۆبونه‌وه‌که‌مان بوه‌و له‌باره‌ی رای خۆشمانه‌وه‌ له‌ داهاتودا رایده‌گه‌یه‌نین.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *