shadow

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایدەگەیەنێت هەموو ئەو قسەو باسانەی لە بارەی دواخستنی ریفراندۆم هەیە جدییە، تەنانەت لە کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیش باس لەو بابەتە کراوەو نابێت فشارە نێودەوڵەتییەکان و هەرێمییەکان نادیدە بگیرێن دەشڵێت چەند ریفراندۆم نزیکتر بێتەوە فشارەکان سەختترو دژوارتر دەبن.

لەوبارەوە فەرید ئەسەسەرد بە رۆژنامەی ژیانی رایگەیاند: ئێستا خەریکە ریفراندۆم هێزو هەژمونی خۆی لەدەستدەدات، لەم هەلومەرجەی ئێستادا دۆخێکی زۆر باش نییە وەک ئەوەی سەرکردایەتی کورد بیری لێدەکردەوە.

لەبارەی دواخستنی ریفراندۆمیشەوە ئەسەسەرد ئاشکرایکرد: هەموو ئەو قسەو باسانەی لە بارەی دواخستنی ریفراندۆم هەیە جدییە، تەنانەت لە کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیش باس لەو بابەتە کراوەو نابێت فشارە نێودەوڵەتییەکان و هەرێمییەکان نادیدە بگیرێن و دەبێت لە ئێستاوە بزانن لە دۆخێکی بەهێزدا نابن بەرامبەر ئەو فشارەی رۆژ بە رۆژ زیاد دەبێت، چەند ریفراندۆم نزیکتر بێتەوە فشارەکان سەختترو دژوارتر دەبن.

دەربارەی داواکردنی پۆستی سەرۆکی حکومەت لەلایەن یەکێتییەوە ئەسەسەرد رایگەیاندوە: لە نەخشەرێگاکەی یەکێتیدا داوای پۆستێکی دیاریکراومان نەکردوەو هیچیشمان پێشنیار نەکردوە، بەڵام رەنگە پارتی نەتوانێت دەستبەرداری پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم بێت و دوو پۆستەکەی تریش بۆ یەکێتی و گۆڕان دەمێننەوە، ئەگەر لایەنەکانی تریش رازی بن ئەوا پێیان باشە سەرۆکی حکومەت بۆ یەکێتی بێت و سەرۆکایەتی پەرلەمان هەر بۆ گۆڕان بمێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *